١٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:٣٠
کرانەوەی بازاڕچەیەکی سەرسنووریی لە سنووری ئێران و تورکیا

بازاڕچەی سەرسنووریی "ساری سوو - ماکوو" لە باکووری ڕۆژاوای ئێران ، بە ئامادەبوونی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران و والی پارێزگای ئاگریی تورکیا کرایەوە.

(ABNA24.com) بازاڕچەی سەرسنووریی "ساری سوو - ماکوو" لە باکووری ڕۆژاوای ئێران ، بە ئامادەبوونی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران و والی پارێزگای ئاگریی تورکیا کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "محەممەد مەهدی شەهریاری" پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕۆژی دووشەممە لە ڕێ و ڕەسمی کرانەوەی ئەم بازاڕچە سەرسنوورییە وتی: چالاکیی بازاڕچەی سەرسنووریی "ساری سوو- ماکوو" کاریگەرییەکی بەرچاو دادەنێتە سەر گەشەپێدرانی بازرگانی و سات و سەودای سیاسی و ئابووریی نێوان دوو وڵات و دەبێ لەو پوتانسییەلە بۆ پەرە پێدانی پێوەندییە سیاسییەکانیش کەڵک وەرگرن.

"سولەیمان ئەلبان" Suleiman Elban والیی پارێزگای ئاگری تورکیایش لە ڕێ و ڕەسمی کرانەوەی بازاڕچەی سەرسنووریی "ساری سوو- ماکوو" وتی: کرانەوەی بازاڕچەی سەرسنووریی "ساری سوو" دەبێتە هۆی پتەوتر بوونی پێوەندیی دۆستانەی ئێران و تورکیا.

بازاڕچەی سەرسنووریی "ساری سوو- ماکوو" لە شاری سەرسنووریی بازرگان و لە نزیکی سنووری نێوان ئێران و تورکیادا هەڵکەوتووە.



/129